کەشوهەوای سبەینێ هەینی چۆن دەبێت؟
09:57 - 10/04/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
سبەینێ هەینی 11 ی نیسان ئاسمان ساماڵ دەبێت و
پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بە جێگیری دەمێننەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ
ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا لەگەل بارانی پچڕ پچڕ و هەندێ جار هەورە
تریشقەى لەگەڵدا دەبێت رێژەى دابارین لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.
هاوکات بەپێی پێشبینی کەشناسی، لە درەنگانی ئەمشەودا
کاریگەری ئەم ناجێگیریە لە کەشی ناوچەکە کەم دەکات و بۆ سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت
و کەشوهەوا جێگیر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە
پلەی سیلیزی بەم شێوەیەیە:
هەولێر : ٢٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٤ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٢ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٢١پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٥ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان :٣٣ پلەی سیلیزی