ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە بۆ شۆفێران
07:05 - 10/04/2025
زەمەن - کوردستانی
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسیکل دەکاتەوە، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسیکل بەردەوامی هەیە.
هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، تا بەرواری 1ی 11ی 2025 هەموو ڕۆژانی هەینی و پشووە فەرمیەکان هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆرسیکڵ قەدەغەیە، لە کاتژمێر حەوتی بەیانی تا 12ی شەو، لەو ڕێگایانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان.
دەشڵێت، ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتووچۆ و سەلامەتی گەشتیارانە لەم ڕێگایانە.