272 کوردستان

بڕیارێکى گرنگ بۆ ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان دەرچوو

07:43 - 10/04/2025

زەمەن - کوردستانى

 

بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، لەمەودوا تەنها 50%ی پارەی ژینگە لە ئۆتۆمبێلی هایبرید وەردەگیرێت.

 

عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لە میانی بەشداریکردنی لە پانێڵێکی گرنگی دامەزراوەی ڤیژندا ڕایگەیاند بڕیاردراوە 50%ی پارە و رسوماتى ژینگە لە ئۆتۆمبێلی هایبرید (ئەو ئۆتۆمبێلانەى بە هەردوو سیستمى کارەبایى و بەنزینیان هەیە) وەربگرێت.

 

هەروەها گوتووشیەتى، بڕیارەکە لە هەفتەی داهاتووەوە جێبەجێ دەکرێت.

 

سەرچاوە: کەڤەر میدیا

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن