یەکبوون.!
10/13/2019 6:24:00 PM
نەبەز جەلال
سیاسەتی دوو ڕوویی خۆیی لەگەڵ کوردو، یەک ڕووی ڕاسیەقینە
بۆ دوژمن لە پارتەسیاسییەکانی کورد نابڕێ.!
تۆ سەرنج بدە پارتە دەسەڵاتدارە سیاسییەکانی
کورد ھەردەمەی جۆرە ڕوویەکی درۆینەیان بۆ پێکەوەکارکردن و دۆستایەتی وپێکەوە ھەڵکردنی
کورد دەخەنە ڕوو.!..
بە ئاسانترین شێواز و شێوەش دەیگۆڕن و باکیان بەھیچ
جۆرە قوربانییەک نییە بۆ گەل و مێژوو.
خۆی یەک ڕوو و یەک بڕیار و یەک پڕۆژەی بۆ
دووژمن ھەیەو تابینەقاقای غەرقی دووژمنەو ئەیەوێت دژایەتی دوژمنیش وەک سیناریۆ و خۆڵکردنە
چاو پیشانبدا..
کەچی لەگەڵ دوژمن یەک ماڵەو ماڵ ئاوەدانی دەستی
دووژمنیشە؛ ھەربۆیە کەی توانی لەدوژمن و دوژمنکاری خۆی داماڵێ، ئەوە بێگومان مافیەتی
ئەرک و بەرپرسیارێتی چارەسەری کێشەکانی میللەتیش بگرنە ئەستۆ؛ بەزاڵمی ھاتووەو بەزەبری
چەک خۆی دەسەپێنێ و سەرخان و ژێرخان ووڵات ئەدزێ وبەھەدەر دەدا؛ منەتی بە مەرگی سپی
و ھێواشی ھاوڵاتیانی خۆی نییەو شین و شەپۆڕی بۆ مەرگی ڕەشی بەشەکەی تر دابەستووە.!
وەک دەبینم لەم قۆناغەدا سوڕێکی تری خۆڵکردنە
چاوی میللەت بەدەستی سیاسییە بەدناوەکان دەگوزەرێ بۆ گێڕانی شینی بە ناو سۆزی گەورەی
نیشتیمان و نەتەوە، گەر خەڵک تێیدا چاو کراوەتر نەبێ و ھەست بە بەرپرسیارێتی ڕاستەقینە
نەکا ئەوا دەبێتە کاری کردەو میللەت بە کوێری وەک خوڵقییەتی پێشوتر لەگەڵی دەڕوا.
ھەر بۆیە پێویستە دەستبەردەین لە دوو ڕوویی سیاسی
و دۆخی ترس و شەرمی مێژووی کۆن و خەباتی سیاسی ناشایستە، لەو پیرۆز کردنانەش بێنە
دەرێ تا ئەو میتۆدە کۆنەی بۆتە دەمامکی ھزرو چەکی زۆرینەی گەل و بەرھەمی بەدبەختی
و ئازا، چەند بارە نەبنەوە، کەجگە لە دواکەوتووی و خۆ دواخستنی زیاتر و بچوککردنەوەی
دۆزی کورد ھیچی تر لێ بەرھەم ناھێنین و ئایندەشمان ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەکات.
١٢ی١٠ی٢٠١٩