گۆڕان، بە پێوەری زاڵم و مەزڵوم
8/21/2021 4:50:00 PM
نەبەز جەلال
بە گشتی باسکردن
لە فۆرم و ناوەرۆکی ڕێگا زانستییەکانی ھەڵکشان و داکشان، تێگەیشتن بە فراوانی لە بیرکردنەوەی
سیاسی گۆڕان، وجودێکی کرداری بزوتنەوەی گۆڕان وون و کەمە!.
تا ئێستاش جیاوازیەکانی
مانادار، لە دەربڕینی ئامانجی ھزری بزوتنەوەکەو خواستی ھاونیشتیمانی و بەرکەوتنی
کردارییکەی خەڵک و، ئاڕاستەی بیرکردنەوەی زۆرینەی کۆمەڵگە بۆ گەیشتین بە خواستی خێرای
بەرھەمە لۆکاڵی و ھەنوکەییەکان، بزوتنەوەکە دەکات بە دوو بەشی دابڕاوو جیاوازەوە!
بزوتنەوەی گۆڕان
لە گەشەی ھزریی و بزاوتی گۆڕانکاریەکانی زانست و تێگەیشتنی خەڵکی کوردستانەوە سەرچاوە
دەگرێ و دەجوڵێ. نەک لە خواستی ئارەزووەکانی کەسی، ئەرکی گواستنەوەی باری گران و،
وویستی پێویستیەکانی ڕۆژ نییە، بۆ سەرکەوتن و بردنەوەی بەرەو سیاسی مەزڵوم لە زاڵمی
دروستکراو.
بزوێنەری داھێنان
و کۆبەرھەمی نوێکارییەکانی خەڵکەکەیە دەبێتەوە بە بنەماو، وە کەرەستەی ھەنگاونان و
سەرکەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان. ھەر ئەوەشە دەبێتە گوڕو، ووزەی دەستپێکی ھەنگاوەکانی
چاکردنیشە بۆ نەھێشتنی سیستمی زوڵم و بێدادی، چەسپاندن و، تۆکمەکردنی دادپەروەری و
یەکسانی بۆ ھەموان.
گەر بەو جۆرە خوێندنەوە
و ھەنگاوە سیستماتیکییە سەیری گۆڕان بکەین، تێدەگەین کە گۆڕان ھێزێک نییە بۆ
ململانێی شەڕی بەرەیی و سیاسی، بەڵکو ئاوەزێکی دینامیکییە بۆ پێشکەوتن و نوێبوونەوەی
کۆمەڵگە. واتە مەرجێک نییە بۆ تێوەگلانی دۆخی بەرکەوتەو شەڕە سیاسییەکانی ئێستامان،
بەڵکو چاوەڕوانییەکی پشوو درێژانەیە بۆ سەرکەوتن و ئاسودەیی گشتی داھاتوو.
لەم دۆخە ئاڵۆزکاو،
و گێژاوەی ئەمڕۆماندا کە خەڵک لە ژێر سێبەرو چەپۆکی دەسەڵاتی سەپاوی حیزبدا دەژی،
زۆرینە ڕاپێچی جۆرەھا ململانێی نەخوازراو نابەجێکراوە ئاوەز تێیدا وونە!
ئومێدی گۆڕانکاری
زۆرینە لە تەنگەژە و گۆمێکی لیخن و قوڵی دەسەڵاتدا
وەستاوەو بە ئەستەم دەجوڵێ؛ بۆیە ناکرێ لەم جۆرە پانتایی تێگەیشتنە تاریکەدا بگەڕێین
بە دوای ناولێنانێکی پێناسەیی پڕاوپڕی دۆزراوەی مانادار کە گشت پرۆژەو کار و بەرنامەکانی
بزوتنەوەی گۆڕان و ئاست و پایە زانستییەکەی لە شوێن و پێگەی خۆیدا پێبناسرێتەوە،
کەتێیدا بۆتە ھەڵگری بەیداخی چاکسازی گشتی بۆ تەواوی خواستەکانی خەڵکی کوردستان.
بەدڵنیایی گۆڕان
و گۆڕانکارییە بەردەوامەکانە دەتوانێت گۆڕانی زانستی لە ژیانی سیاسی خەڵکدا بخوڵقێنێ
و شێوازێکی نوێترمان پیشانبدات و بمانگەێنێت بە ئامانجی کۆتایی، نەک شەپۆلە گۆڕانێکی
کورت بۆ خواستی گۆڕانکاری گۆڕینەوەو، ئاڵوگۆڕێکی کەم و کاتی جوڵاوی گرژ و توند، کە
تێیدا تەنھا دڵداکەوتنی تۆڵەکردنەوە و ھێوربوونەوەیەکی کورتی ئۆقرەگر ببێتە بەشێک
لە دەستکەوتی مەزڵومیەت و بەس!
بێگومان بۆ سەرخستنی
پرۆسەکەو بەردەوامی لە گۆڕاندا دەبێت ڕێگە
دوورەکە ھەڵبژێرین و پشوو درێژبین ئەوکات لە ڕێگای جێبەجێکردنی یاساو سەروەرکردنییەوە
دەتوانین دەستی زاڵمیەتیش کۆتایی پێبنین و، ڕێگە لە دروست بوونی مەزڵومیش بگرین.