بۆ ئەندام پەرلەمانە کوردەکانی عێراق
4/5/2023 2:28:00 PM
نەبەز جەلال
وێڕای سڵاو..
بەپێی وەڵامەکەی دادگای فەڕەنسا بێت: وڵاتی ترکیا هەڵەکار و تاوانبارە لە جێبەجێکردنی پرۆسەی قۆستنەوەو، هەناردەو هاوردەکردنی نەوتی هەرێم بە
تاڵان، لە بەرامبەریشدا بێگومان دەبێت مافی خوراوی خەڵک و سەرپێچیەکانی بە گەڕاندنەوەی
ماف و سزایەکی ڕەواش قبوڵ بفەرمووێت.
بۆیە لە ئێستادا دەرفەتێکی بەهەق و گونجاوی باشە؛
ئێوەی ئەندام پەرلەمانە کوردەکانی عێراق کەمتەرخەم و غەم ساردنەبن لە ڕێکارو هەنگاو
هەڵگرتن و جێ بەجێکردنی ئەو یاسایەو، لە ڕێگەی پەرلەمانی عێراقەوە بە یاسا و فشاری
مەدەنیانەوە داوای گەڕاندنەوەی مافە یاسایی
و شایستە دارایی و پارە دزراوەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ووڵاتی ترکیا بکەن و
، هەوڵی گەڕاندنەوەی بدەن و بیخەنەوە نێو خەزێنەی میلەت و تەواوی موچە پاشەکەوت کراوو خزمەتگوزارییە تەواونەکراوەکانی
پێدابین بکەن و تاوانبارانیش بەسزای خۆیان بگەن.
بێگومان دەوڵەتی ترکیا ڕوو لە لێژی و گۆڕانکاری
وداڕوخانە، گەر هاوسۆزەکانی دڵنیا نەبوایە؛ قەت ملیان بۆ عێراق لار نەدەکردوەو قبوڵی
ئەم جێبەجێکردن و ڕێکارە نوێیانە نەدەبوون.
بۆیە مەهێڵن ئەم کاتە گرنگە بە سانایی تێپەڕێ .