بەرماوەخۆری..
10/29/2023 2:05:00 PM
نەبەز جەلال
ئێوە ( جیهان ) کە گومان لە بوون و ڕەنگ و زمان و خاکەکەشمان دەکەن ، پێمان ناڵێن ئێمەی کورد ، بە چ شێواز و ڕێگەیەک تێتان بگەیەنین؟!
کە لەگەڵ کێ و بۆ کێ و لە چ شوێنێکی بوون دا دەبین!.
کورد لە ئەزەلەوە پەراوێزخراو و گۆشەگیرە، جگە لە مەرامی بچوک و بەرژەوەندی و گەوجاندنی سیاسی بەرژەوەندخوازەکان.
تا ئێستا یەک تاکە وڵات ناوی کوردی وەک نەتەوەیەکی بن دەست نەبردووەو ناشوێرێت نابات.!
رۆژی خۆکۆکردنەوەو هەرەوەزی هەموو کوردانە، گەر خۆمان ئامادە و شایستەی ئەم ڕۆژە بین و لە دۆخی بەرماوەخۆری ئەزمونمان وەرنەگرتبێت و تێنەگەیشتبین کە بەرماوەکە نەما خۆمان بەرهەم هێن نەبووین ئیتر ئێمەش ناژین و دەبینەوە بە کۆیلەو گوێ لە مشتی ناوچەکە.
سفرەی بەرماوەکانی شەڕی ( ئێران عێراق و کەنداو و تالیبان و قاعدە و داعش ) خوراو گەیشتە کۆتایی ، کورد ئەو هەموو قوربانییەی بۆ بەرماوەخۆری نەبەخشی!. گەرئەو خووە خراپە چڵێس خۆرییە فڕێ نەدەین و خۆمان نەگەڕێنینەوە بۆ مرۆڤ بوونەکەی پێش سەردەمی سفرە خۆری و بچوکبوونەوە ، بە دڵنیایی لە نەبوون و هەڵگرتنی بەرماوەی شەڕەکانی داهاتودا براکوژییەکان بە خراپییەکی ترسناکترەوە لە جاران دروست دەبنەوەو کەلاکەکانی یەکتریش لە تاوو ، برساندا دەخۆین.