609وتار

لە عیراق چی دەگوزەریت؟

12/11/2019 10:58:00 PM
ئارام سەعید


پاش دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدول مەهدی ئەرکی دانانی کەسیک لە جیاتی ئەو زۆر ئالۆزە، کە گرنگترینیان قایل بونیی شەقامە کە لەگەل گۆرینی کۆی دەموچاوە سیاسیەکانی رابردون، پاشان ئەمریکا و ئیران کە کاندیدیک رەزامەندی هەردولای لەسەر بیت لە دۆخی ئیستادا ئەستەمە، دواترینیان رەزامەندی مەرجەعی باڵای شیعەیە کە ئەویش رۆڵی باڵای هەیە لە دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانی نوی.
بۆئەوەی سەرجەم ئەم لایەنانە رازی بکرین دەبیت ئەو دژواریانە نەهێڵرین، واتە ئەمریکا  رازی بێت بە کەسێکی نێوەندگیر لە نیوان ئەمریکا و ئێراندا و بەشێک لە داواکاریەکانی شەقام بێتە خوارەوەو مەرجەع بۆ بەرژەوەندی ولات و نەرۆیشتن بۆ ئالۆزیی تەواو هەلگیرسانی شەری ناوخۆ رازی بیت بە کاندیدی نوی.
بەگوێرەی دەستور و ریوشوینی هەفتەکانی رابردوو هەنگاوەکانی دانانی سەرۆک وەزیران لە سەرۆکایەتی کۆمارەوە دەست پێ دەکات و لەویوە بۆ پارلەمان و ناکۆکی لایەنە سیاسیەکان کە لە راگەیاندنەوە دەلین دەبیت کەسی دیاریکراو بێ لایەن بیت و شەقام لیی رازی بیت بەلام لەژیرەوە بۆ کەسە نزیکەکانی خۆیان دەگەرین و کاندیدیان دەکەن.
 لە دیارترین ئەنجامەکانی خۆپیشاندان تا ئیستا لابردنی سەرۆک وەزیر و گۆڕینی یاسای کۆمیسیۆن و گفتوگۆی تایبەت بە گۆرانکاری یاسای هەلبژاردن ،پەسەندکردنی یاسای خانەنشینی نوی و نەهیشتنی ئیمتیازاتی پلە تایبەتەکان. 
لایەنی لاوازی نارازیەکانی شەقامیش ئەوەیە خۆپیشاندەرانی عیراق وەک هیلەک زەردەکانی فەرەنسا کە پەنایان بردە بەر هیرشکردن بۆسەر شوینەبازرگانیەکان و سوتاندن و شکاندن، لەهەندیک ناوچە هەمان ئەزمون دوبارە دەکەنەوە. سەرەرای ئەوەی خۆپێشاندەران سەرکردەیەکی کاریزمیان نیە کە دەسەلاتی سیاسی لەگەڵیان گفتوگۆ بکات و دانوستانی راستەوخۆ هەبێت لە نێوانیاندا بۆگەیشتن بە ریکەوتن و کۆتایهێنان بەو قەیرانە. حزبەکانی دەسەلاتی عیراقیش بە شیوازی جیا جیا دروشمەکانی گۆرەپانەکانی نارەزایی دەکەنە هی خۆیان و دروشمی تریش فری دەدەنە سەرشەقام بۆ ونکردنی داواکاریە ئەسلیەکان.
هەر بۆیە ئاراستەی کۆتایی رەنگە بەرەو پۆپۆلیزمیک بروات کە ئەگەری چارەسەری وەزعی عێراق دوابخات یان وەک ئەو شەپۆلەی ئیستا لە جیهاندا هەیە پۆپۆلیزم لە عیراقیش پەرە بسینیت بەرەو ئاراستەی گۆرینی سیتمی حوکمران و سیاسیەکانی ئێستا کەئەمەش لەم ساتە میژوویەدا بەبێ شەر مەحاڵە چونکە دەسەلات چەندین میلیشیای سەربازی و ئەندامی زۆری لە هێزە ئەمنیەکاندا هەیە و بەئاسانی تەسلیمی ئیرادەی شەقام نابیت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن