655وتار

چەند پەیڤیک لە ناخی دڵی هادی حەسەن عليويەوە

8/21/2019 3:23:00 PM
ئارام سەعید

چەند پەیڤیک لە ناخی دڵی هادی حەسەن عليويەوە 
ئەی بەرپرسە عێراقیەکان ئێوە لە کوێی پێگەو مەقامی پێاوانی دوێنێدان؟


زۆر جار فرمێسک ئەڕێژم، بەتایبەتی ئەوکاتانەی خوێندنەوەو پێداچونەوە دەکەم بەکتێبە کۆکراوە نوێکەم، کە ئامادەی دەکەم بۆ چاپ ئەویش ( پیاوانی عێراقی کۆماری : دەسەڵاتی قاسم... بەعسی یەکەم.. برایانی عارف.. بەعسی دووەم ١٩٥٨-٢٠٠٣ ) بۆ دەستپاکیی زۆرێک لە پیاوانیی عێراق لەسەردەمی پادشایەتیدا، سەردەمی کۆماریی .. وەچاخزادەیی و دڵسۆزیی کە ژیانیان بۆ عێراق تەرخانکرد.. یەک فلسیشیان نەبرد.. تەنانەت هەندێکیان خاوەنی خانوەیەکیش نەبوون بۆ خۆیان و خێزانەکانیان.. هەندێکیان خانوەیەکیان هەبوو کە لە باوکیانەوە بۆیان مابۆوە، یان بە رەنجی خۆیان دروستیانکردبوو پێش ئەوەی ببنە وەزیر یان پۆستێکی باڵا وەرگرن.

- یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی سوپا توشی تێرامانێکی قوڵیی کردم کە وەسف ناکرێت.. کاتێک یەکێک لە خزمەکانی سەردانی دەکەن لەدوای دەوامی رەسمی و پێکەوە دەچنە دەرێ سواری ئوتومبێلی حکومیی نابێت کە بۆی دابینکراوە.. تەکسی دەگرێت .. پێی شەرمە ئوتومبیلی حکومیی بۆ ئەوە بەکاربهێنرێت!

- وەزیرێک کە داوای مۆڵەت لە سەرۆک وەزیران دەکات بەکارهێنانی وەرەقەی نوسینگە حکومیەکەی بەحەرام دەزانێت بۆ نوسینی مۆڵەتەکەی.. مۆڵەت مەسەلەیەکی تایبەتیە بۆیە پەرەکانی نوسینی مۆڵەت لە کتێبخانەیەک بە پارەی شەخسیی خۆیی دەکڕیی. 
- دادوەریک .. سەرۆکی دادگاکانی تێهەڵجونەوەی هەموو عێراق.. پاشان وەزیری داد.. زیاتر لەچل ساڵ خزمەتی هەبوو کە مرد تەنها ئەو خانوەی لەپاش بەجێما کە لە باوکیەوە بۆی مابۆوە لە ئەعزەمیە.. و تەنها موچەی خانەنشینیەکەی.. ناوماڵیکی کۆن و شڕی هەبوو هی زەمانی عیسمەلی وەک دەڵێن.

- وەزیری دارایی بۆ هەشت دەورە نە ئوتومبیل نە خانوی نەبوو، جارێک کە لێیان پرسی بەپێکەنینەوە وتی " رەنگە موچەکەم بەرەکەتی نەبێت" هاوسەرەکەشی لە راستیدا سەرۆکی کۆمەلەی هاوکاری هەژاران بوو.. کە مانگانە نیوەی موچەکەی بە رەزامەندی و ناسینیی ئەو دەبەخشیە هەژاران.

- وەزیرێک لە پاش مردنی خانوەکەیان فرۆشتەوە چونکە نەیتوانی قەرزی قیستی عەقاریی بداتەوە.

-وەزیری پەروەردە نیوەی موچەکەی دەدایە خوێنکارە هەژارەکان.. تا لەبەردەمی هاوڕێکانیان بە جلوبەرگی جوانەوە دەرکەون. کە مرد خاوەنی خانویەک نەبوو بۆ خیزانەکەی . تێبینی: ( ئەوخویندکارانەی یارمەتی دەدان خزمی نەبون و سەر بە عەشیرەتەکەی نەبوون، راستیەکەی تەنها عێراقی هەژار بوون) 

- وەزیر، مامۆستای زانکۆ و زانا.. لە سەردەمی کۆماریدا .. لە پارەی موچەی خۆی ناوماڵیی کڕی بۆ باڵیۆزخانە ئەوکاتەی باڵیۆزبوو لە یەکێک لە باڵیۆزخانەکان لە دەرەوەی عێراق. کە مرد جگە لە بیروباوەڕی و خۆشەویستی بۆ عێراق و خانەوادە وەجاخزادەکەی هیچی تری لەپاش بەجێ نەما.. ئەوەی جێی داخە زانکۆی بەغداد کە تیایدا پلەی ئوستازی هەبوو نە دەولەتیش تەعزیەکیان بۆ ماتەمینی نەگێڕرا.

- سەرۆک وەزیران خانوەیەکی نەبوو.. دواتر خانویەکی دروست کرد کە سادەو ساکار بوو بە قەرزی عەقاری تا بتوانێت مانگانە قیستەکەی بدات.. لەبەرئەوەی توانای مادیشی باش نەبوو کە خاوەنی خێزانێکی زۆر بوو هیچ لە موچەکەی بۆی نەدەمایەوە... 
- سەرۆک وەزیرانێکی تر خاوەنی خانوو نەبوو، ناوی خۆشی نەنوسی بۆ ئەوەی پارچەیەک زەوی لە حکومەت وەربگرێت.. لەبەرئەوەی بەدەربوو لە رێنماییەکان.. ئەوەی پیکەنیناویە بە فەرمانی ئەویش پارچە زەوی دەدرا بە هاوڵاتیان.. 
- ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی (واتە جێگری سەرۆک کۆماری عێراق) دەستلەکارکیشانەوەی پێشکەش کرد، قبوڵ نەکرا و رەتیش نەکرایەوە.. بەڵام لەماڵەوە مایەوە،، دوای چەند مانگێک موچەکەیان بۆ ناردە ماڵەوە ..کە زۆر پێویستی پێی بوو چونکە هیچ داهاتێکی تری نەبوو .. وەری نەگرت ناردیەوە بۆ سەرۆک وەزیران و وتی : حەرامە بێ ئیشکردن موچە وەربگرم! .. اللە اکبر 
- سەرۆکی دادگای شەعب.. کە ئەفسەریکی باڵا بوو خۆیی و خێزانەکەی لەگەل براو خێزانەکەی لە خانوەیەکدا دەژیان کە هی باوکیان بوو.. خزمەتی چل ساڵی هەبوو.. مرد و نەیتوانی خانویەک بکرێ یان ددروستی کات بۆ خیزانەکەی.. موچەکەی بە زەحمەت بەشی دەکردن. 
- سەرۆکی ئەرکانی سوپای عیراق .. کە سەرۆکی فیرقەیەکی سەربازیش بوو لە هەمان کاتدا .. کە بەرزترین موچەی سەربازی لە سوپای عێراقدا هەبوو .. ئەوخانوەی لە باوکیەوە بۆی مابۆوە فرۆشتیان چونکە نەیتوانی پارەی ئەو قیستانە بداتەوە کە وەری گرتبوو بۆ فراوانکردنی خانوەکە...موچەکەی لێی نەدەمایەوە چونکە خاوەنی خێزانێکی زۆر بوو. 
- سەرۆک وەزیرانی سەردەمی کۆماریی .. خۆی و بە ئوتومبیلی خۆی لەدوای دەوامی رەسمی دەچوە مەکتەبی وەسڵ بڕین لە دەوامی ئێواراندا.. بۆ پارەدانی کارەبای ماڵەکەی .. بێ پاسەوان.. بێ شەقامگرتن.. بێ لورەلوور. .. 
- وەزیر ی زۆر وەزارەت بوە لە یەک کاتدا . لەگەڵ خێزانیی لەگەل باوکیی ژیاون چونکە نەیتوانیوە خانویەک بکڕێت.. خێزانی زۆر بوە و پارەی بۆ نەماوەتەوە..
-وەزیری ناوخۆ و دەرەوە جگە لەوەی ئەفسەرێکی موچە باڵا بوە.. خزمەتی زیاتر لە چل ساڵ بوە ..نەیدەتوانی ئەساسی ماڵەکەی بگۆڕێت من خۆم نوسەری ئەم وتارە لە ساڵی ١٩٨٧ سەردانی ماڵەکەیم کرد بۆ دیالۆگێک لەگەڵی، سەرم سوڕما تەنانەت شەرمم کرد کە ئەساسی ماڵەکەی من نوێ و مۆدێرنە.. ئەو پیاوە مرد جگە لە خانوەکەی هیچی نەبوو کە لە گەرەکی یەرموک کردبوی لەو زەویەی وەری گرتبوو وەک ئەفسەرانی تر.
- لەوانە هەموی گرنگتر سەرۆکی کۆمار هیچ خانویەکی نەبوو جگە لەوەی لەباوکیەوە بەشێکی وەک میراتی بۆ مابۆوە.. هیچ پارەیەکیشی لە بانک نەبوو. 

-سەرۆک کۆمارێکی تر جگە لە خانویەکی گەرەکی یەرموک کە لەسەر پارچە زەویەک دروستی کردبوو کە وەک ئەفسەر وەری گرتبوو ، هیچی تری نەبوو.. کە بە قەرزی عەقار کردبوی و دواتر کە نەفی کرا بۆ دەرەوەی عیراق وەک هەر کەسێکی تر بەدیار رسقی خواوە دانیشتبوو..
-سەرۆک کۆمارێک.. کە ئەفسەرێکی پێشویی موچە باڵا بوو.. مناڵەکانی دەچونە نەخۆشخانەی حکومیی بۆ چارەسەری پزیشکیی.. ئەندامانی خێزانەکەی زۆربون.. جگە لە خانوەکەی هیچی نەبوو.. زەوی وەرنەگرتبوو نە قیستی خانوو.. لەبەرئەوەی کە ناوی خۆی تۆمارکردبوو نوسیبوی کە خانوی هەیە .. بۆیە مافی وەرگرتنی زەوی نەبوو کە بە ئەفسەران دەدرا... هیچ کات پۆستەکەی بەکارنەهینا بۆ داواکاری شەخسیی .. کە خانەنشین بوو لە باخچە بچوکەکەی مەڵەکەیان سەوزەو تەماتەو بامێی ئەروان و بۆ چێشت لێنان و خواردنی ماڵ بەکاری دەهێنا.. موچەی خانەنشینی بەشی نەدەکرد.. 

- سەرۆک وەزیرانێک ..خزمەتی زیاتر لە چل ساڵی هەبوو لەخانویەکی حکومیی کرێدا دەژیا کە خۆی کرێکەی دەدا .. دوای مردنی هیچ شتێک نەبوو کە موڵکی بێت.. لە ترۆپکی دەستپاکیدا بوو.

- دەیان بەرپسی باڵا شەو رۆژیان خستبۆە سەریەکتر بۆ خزمەتی عیراق .. مردن و جگە لە کاری چاکە بۆ وڵاتەکەیان هیچیان لە پاش خۆیان بەجێ نەهێشت .. زۆر رێز و ستایشم هەیە بۆیان .. ئەمڕۆ شکۆمەندانە تێان ئەروانم .

-عێراق ئاوها بوو .. عێراقی ئەزیز و فەخر.. زەمەنی ئێمە ئاوا جوان بوو .. زەمەنی باوکمان جوانتر..

- کەواتە ئەوانە وەجاخزادەکانی عێراق بوون .. کە عێراقیەکان فەخریان پێوە دەکەن .. میژووش لاپەرەکانیان بە رەونەقەوە دەنوسێتەوە .. بەدیداری خوای خۆیان دەگەن بە دڵێکی پاکەوە.. روو سپین .. و پەرتوکەکانیان لە لای راستیانە.. و فریشتەکان سوژدە بۆ کارەکانیان دەبەن وەک ڕیز .. پێیان دەڵێن وەرنەوە ژورەوە بە ئاشتی ..

- ئەی ئێوە بەرپرسە عیراقیەکانی ئەمڕۆ لەکوێی ئەو لوتکانەدان؟؟

- چ ناوێک لە سیاسیەکانی ئەمڕۆی عێراق بنێین؟؟ بە خودا هیچ ناوو ناونیشانێک نادۆزمەوە قابیلی هەلسوکەوتی ناشایستەو بێ مانایان بێت لە هەموو یاساکانی سەرزەوی و ئاسمان ...

- بەداخەوە بۆ عێراقی ئەمڕۆمان .. کەلەلایەن بەرپرسەکانیەوە تاڵان دەکرێت... هەروەها لەلایەن ئەوانەی خۆیان ناودەنێن نوینەرانی گەل.. هەروەها لەلایەن دادگا و دادوەرەکانیەوە .. ئەیدزن هەر بەئاشکراو بەبێ حەیاو حورمەت.. بەبێ حیساب..
و: ئارام سەعید 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن