25وتار

سەبارەت بەتەزویر و دیزاین لەهەڵبژاردندا

10/23/2024 10:55:00 AM
ئارام سەعید

ئەمڕۆ زۆر کۆنگرەی رۆژنامەنوسی و بەیاننامەمان بینی لەسەر نارەزایەتی بەرامبەر ئەنجامەکان، کەئەوانەی بەنیازی دەنگێکی زیاتربوون و کەمتریان هێناوە ، رەنگە منیش وەک هاوڵاتیەکی ئەم وڵاتە گومانم لەئەنجامەکان هەبێت. 

دەبێت بپرسین ئاخۆ کێ تەزویری کردوە؟ بۆ کێ کراوە؟ لەبەرچی؟ 

بەنمونە ئەگەر بۆ دەسەڵات کرابێت ئەوا دەڵێن کاری وڵاتانی هەرێمیە! بەڵام ئایا چۆن؟

ئەگەر ئێران بێت بۆ بۆ پارتی کردوە؟ بۆ یەکێتی کەمترە؟ ئەگەر تورکیا بێت بۆ یەکێتی زیاد دەکات؟ 

ئەگەر بۆ نەوەی نوێ کرابێت بۆ لە لایەنەکانی تری ئۆپۆزیسیۆن کەم دەکرێتەوە بۆ نەوەی نوێ؟ بۆ نمونە بۆ ئێران و تورکیا جیاوازیان چیە ئەم لایەنانەی ئۆپۆزیسیۆن؟ 

یان بۆ ئیسلامیەکان بەهێز ناکەن؟

دەبێت ئەم پرسیارانە تێ بگەین بۆ ئەوەی وەڵام بدەینەوە. 

دیارە من لایەنگری کەسیان نیم بەڵام مرۆڤ لەم تەزویرە تێ ناگات کەرەنگە رۆژانی داهاتوو هەوڵەکانی پیکهینانی حکومەت زۆر وەڵامی تێدا بێت کە پێناچێت تا ساڵێکی تر حکومەت پیکبهێنرێت و هەر کاربەرێکەربێت!

ئایا ئەم هەواڵانە تاچەند هاوڵاتی بێ ئومێد دەکات وبۆ جارێکی تر ئۆپۆزیسیۆن خۆیان زەرەرمەند دەبن!


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن