91وتار

گەنم و سیاسەت

11/29/2023 11:30:00 AM
ئیدریس مستەفا

وڵاتانی ئەفریقیا وەک کیشوەریکی غەدر لێکراوی مێژوو هەڵوێستی خۆیان دەربڕی لەمەڕ شەڕی ئیسرائیل-حەماس. رێکخراوی یەکێتی ئەفریقیا کە نوێنەرایەتی پەنجاوپێنچ وڵاتانی کیشوەرەکە دەکات، بە رەسمی سەرەکۆنەی ئیسرائیلیان کرد لەو هێرشانەی دەیکاتە سەر غەززە. گوایە ئیسرائیل پێشێلکاری مرۆیی زۆر دەکات لەو هێرشانەیدا و ئەو شەرە دەبێ رابگیرێ تاکو لەوە زیاتر خەڵکی غەززە نەکوژری و هەرێمەکەش وێرانتر نەبێ و بگرە کێشەی فەلەستین دەبێ چارەسەر ببێت.

 

لە لایەکی ترەوە، وڵاتانی یەکێتی ئەفریقیا لە مەسەلەی شەڕی روسیا-یوکرایندا هەڵوێستێکی جیاوازتریان هەبوو. ئەگەر بە مانا نێودەوڵەتیە سەیری بکەین روسیا پەلاماری یەکراینی داوە و هەزاران مرۆ کوژران و جەندان شار و هەریم بوونە مۆڵگەی شەڕئەوان سەرەکۆنەی روسیایان نەکرد لە پەلاماری بۆ سەر یوکراین، بگرە دەستی دۆستایەتیان بۆ راکێشا. 

 

رەهەندەکانی ئەم هەڵوێستەی ناتەبایەی  وڵاتانی یەکێتی ئەفریقیا دوور و نزیک پەیوەندی بە هەڵوێستی دژە شەڕی و مرۆڤدۆستیەوە نیە بەڵکو رەهەندێکی جوگرافی و ئابوری هەیە کە وای لێدەکات ئاوها بەرخورد بکات وەک هەر جەمسەرێکی تر کە بە دوای بەرژەوەندیەکانی خۆیەوەیەتی. دوو رەهەند لەبەرچاو دەگیرێت لەم هەڵوێستەی وڵاتانی ئەفریقیاوە:

 

یەکەم، رەهەندێکی جوگرافیە کە بەشی باکوری کیشوەری ئەفریقیا بە وڵاتانی عەرەبی ئاخێوەر تەنراوە بەتایبەت میسر کە راستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیلدا سنوری هەیە؛ بۆیە ئاساییە کە ئەفریقیا پشتیوانی لە کێشەی فەلەستین بکا و هەڵوێستی دژە شەڕی ئیسرائیلی هەبێ لە غەززە. 

 

دووەم، رەهەندێکی ئابوری هەیە. کیشوەری ئەفریقیا لەگەڵ ئەوەی بە پییترین خاکی هەیە بۆ کشتوکاڵ بەڵام بەهۆی سیاسەتی ئیمپریالیستانەی ئەوروپا و ئەمریکاوە خاکەکەی بووە بە بێ کەڵکترین خاکی دنیا و ملیۆنان مرۆڤی ئەو کیشوەرە لەوپەڕی پیویستیدان بۆ گەنم؛ لەم راستایەوە ورسیا بە دەیان و سەدان تەن گەنم دەنێرێ بۆ ئەو کیشوەرە بێ بەرامبەر. 

 

هەر ئەم هاوینە و لە مانگی حەوتدا روسیا بڕیاریدا دا دووسەد هەزار تەن گەنم بە خۆڕایی بنێرێت بۆ شەش وڵاتی ئەفریقی کە لەم مانگەوە دەستی پێکردووە. ئەو وڵاتانەش بۆرکینا فاسۆ، مالی، زیمبابۆی، سۆمالیا، ئەریتیریا و کۆماری سەنتەری ئەفریقیا. دیارە پێشتر روسیا بۆ چەندان وڵاتی تری ئەفریقی لەوانە میسر چ بە خۆرایی و چ بە نیوە قیمەت هەزاران تەن گەنمی پێداون. ئا لێرەدایە گەنم و سیاسەت چ پەیویەندیەکی گرنگیان پێکەوە هەیە لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا. 

 

وێنەی یەکەم: ئامادەیی روسیایە بۆ هەناردەکردنی گەنم بە خۆڕایی بۆ ئەفریقیا.

وێنەی دووەم: کۆبوونەوەی یەکێتی وڵاتانی ئەفریقیایە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن