660 هەمەڕەنگ

پشیلەکانی شاری وانی باكوری كوردستان بوونەتە جێی سەرنجی گەشتیاران

08:30 - 19/10/2022

 





زه‌مه‌ن– AA
پشیلەکانی وان کە لەلایەن بنکەی لێکۆڵینەوە لە پشیلەکانی وان سەربە زانکۆی یوزونجو یڵ/وان'ەوە دەپارێزرێن جگە لە گەشتیارانی ناوخۆ، هەروەها بوونەتە جێی سەرنجی گەشتیارانی بیانییش.

پشیلەی وان کە بەهۆی لە دڵدا شیرینی، فەرووی سپی، کلکی درێژ و گەورە و جیاوازیی رەنگەکانی چاوەکانیان بوونەتە یەکێکە لە هێما گرنگەکانی وان، لە "ڤێلای پشیلەکان" کە لەلایەن زانکۆی یوزونجو یڵ/وان'ەوە بونیاد نراوە بە تایبەت دەپارێزرێن.

گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی کە دێن بۆ بینینی پشیلەکان، چێژێکی تایبەت دەبینن و بۆ زیندووهێشتنەوەی بیرەوەرییەکانیشیان وێنە دەچرکێنن.

بەڕێوەبەری بنکەی لێکۆڵینەوە لە پشیلەکانی وان، پڕۆفیسۆر دکتۆر عەبدوڵڵا کایا بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند هەفتانە زیاتر لە هەزار کەس سەردانی بنکەکە دەکات کە لەسەدا 40 یان هاووڵاتیی بیانیین و وتی: "لەسەر ئاستی جیهان هاوشێوەی پشیلەی وان نابیندرێت. بەهۆی هەڵسوکەوت، توانای فێربوون، نەرمونیانی و بوونیان بە هێمایەکی وان سەرنجی خەڵک بۆ لای خۆیان رادەکێشن. جگە لە وڵاتانی هاوسێ، گەشتیارێکی زۆر لە وڵاتانی ئەورووپاوە دێن بۆ بینینی ئەو پشیلانە، هەروەها ژمارەیەکی کەم گەشتیاریش لە رۆژهەڵاتی دوورەوە دێن".

گەشتیاری ئێرانی، هومایۆن یوسەفیان بە ئاماژەدان بەوەی کە پشیلەکانی وان زۆر جوان و سەرنجڕاکێشن، گوتی: "ئەوانم لە باوەش گرت و ئەمەیش هەستێکی زۆر تایبەتی پێ بەخشیم. پێشنیاز دەکەم هەموو کەسێک بێتە ئێرە و ئەم پشیلانە لە نزیکەوە ببینێت".

گەشتاری ژاپۆنی، رەیکۆ ئینۆماتا بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە یەکەم جارە پشیلەکانی وان دەبینێت، گوتی: "پشیلەکانی وان زۆر جوانن، بە تایبەت جیاوازیی رەنگی چاوەکانیان سەرسووڕهێنەرە".
گەشتاری ئێرانی شاهار کەشاوەرزیش گوتی: "چونکە بۆ پشوو هاتین بۆ وان، ویستمان پشیلەکانی وانیش ببینین. زۆر سوپاسی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە رێگەیان داین خواردنیان پێ بدەین".

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن