1552 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

11:32 - 29/11/2022

زەمەن-لایف ستایل


شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 29-11-2022 ی بڵاوکردەوە.


کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
ئەمڕۆ چەند شتێک لە شوێنی کارەکەت ڕوودەدات و بێتاقەت دەبیت، بە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا بچۆرە.


گا (4/20 بۆ 5/20)
هەوڵدەدەیت شوێنی کارەکەت بگۆڕیت و بەڵام چەند کەسێک دەبێتە ڕێگرت، خۆشەویستەکەت پشتگوێی خستوویت و بێتاقەتی کردوویت.


دووانە (5/21 بۆ 6/21)
ئەمڕۆ ئەنجامی ماندووبونت دەردەکەوێت و دەبیتە جێی سەرنجی دەوروبەرەکەت، خۆشەویستەکەت باش دەبێت.


قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
هەر شتێک دەکەیت پێشتر بیربکەرەوەو خوێندنەوەی بۆ بکە، کەسێکی ڕاستگۆ بەو ئەو بەڵێنانەی بە خۆشەویستەکەت داوە جێبەجێی بکە.


شێر (7/23 بۆ 8/22)
جیاوازی لە نێوان ئەندامانی خێزانەکەت مەکە و هاوسەنگی ڕاگرە، خۆشەویسەکەت بەرەو باشبوون دەچێت.


فەریک (8/23 بۆ 9/22)
لەشوێنی کارەکەت گۆڕانکارییەک دەکەیت و شێوازی هەڵسوکەوتت دەگۆڕێت، هەوڵبدە لە توڕەبوون دوورکەویتەوە.


تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
هیچ کات لاوازی خۆت لای هیچ کەسێک نیشان مەدە، ڕەوشتی خۆت لە ئاست خۆشەویستەکەت بپارێزە، خواردنی دەریایی بخۆ.


دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
ناچار نیت هیچ شتێکی ژیانت بۆ کەسوکارت ڕوونکەیتەوە، متمانە بەخۆت بکە چونکە کەسێکی ڕاستگۆ و دەستپاکیت.


کەوان (11/22 بۆ 12/21)
هەندێک کەس چاوەڕوانی هەڵەیەکی تۆن دەبێت ئاگاداری خۆت بیت، هەوڵبدە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کەسە بکەی کە خۆشتدەوێت.


گیسک (12/22 بۆ 1/19)
بیر لە ڕابردوو مەکەرەو ئیرەیی بە کەس مەبە، ئاگاداربە بە کردەوە ناشرینەکانت هاوسەرەکەت لەدەست دەدەیت و پەشیمان دەبیتەوە.


سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
کەسێکی دووڕوو مەبە، هاوڕێیەتی هەموو کەس مەکە، دوورەکەوەرەوە لە کاری خراپ و متمانە لای کەسوکارت لەدەست مەدە.


نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
لەمەولا ژیانێکی خۆش چاوەڕوانتە و چیتر بێتاقەت نابیت، هاوسەرگیری ئەنجامدەدەیت و بەوهۆیەوە گەشتێک دەکەیت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن