بانکى ناوەندى نزیکەى ١٢٧ ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە
10:18 - 23/01/2023
زەمەن_ئابورى
بانکى ناوەندى عێراق بڕى ئەو دۆلارەى ئاشکرا کرد کە ئەمڕۆ خستوەیەتییە
بازاڕەوە و نزیکەى ١٢٧ ملیۆن دۆلارە.
بانکى ناوەندى عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ١٢٦ ملیۆن و ٩٤٤ هەزار و ٥٠٢ دۆلارى
خستوەتە بازاڕەوە بەشێوەى نەقد و حەواڵە.
ئەو پارەیەى بانکى ناوەندى خستویەتییە بازاڕەوە، ٥٩ ملیۆن و ٤٤ هەزار و ٥٠٢
دۆلارى بەشێوەى حەواڵە بووە و ٦٧ ملیۆن و ٩٠٠هەزار دۆلاریشى بەشێوەى نەقد بووە.