ڕوونکردنەوەیەک لە بانکی ناوەندیی عێراقەوە لەبارەی مووچەی مانگی سێ
09:46 - 24/03/2025
زەمەن - کوردستانى
لقى هەولێرى بانکى ناوەندیى عێراق رەتیدەکاتەوە کێشەى پارەى کاش هەبێت بۆ دابەشکردنى مووچە و دەڵێت، هەرکات فەرمانى خەرجکردنى مووچەى مانگى سێ درا، پارەى تەواومان لەبەردەستە و دەست بە خەرجکردنى دەکەین بۆ مووچە.
لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ مانگێک پارەی کاش لە بەغداوە بۆ مووچە بۆ هەرێمی کوردستان نانێردرێت کە مانگانە بڕەکەی 950 بۆ 960 ملیار دینارە، بەڵکو لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق خۆی دەوڵەمەندە و بەردەوام پارەیەکی زۆری لەبەردەستە، مانگانە لە بەغداوە تەنیا نووسراوی خەرجکردنی پارەی مووچە (ئەشعار بانکی) بۆ بانکەکە دەنێردرێت.
هەروەها راشیگەیاندووە، ئێستا زیاتر لە یەک تریلۆن دینار لە بانک ئامادەیە، هەر کاتێک نووسراوی خەرجکردنی پارەمان بەدەست بگات خەرجی دەکەین و پارە بەسەر بانکەکان دابەش دەکەین.