131 تەندروستی

تەنها ئەمڕۆ زیاتر لە هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان کردووە

08:18 - 21/11/2023

زەمەن - تەندروستی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی کە تایبەتە بە تووشبووانی شێرپەنجە ئاماری ئەمڕۆی نەخۆشخانەکەی بڵاوکردەوە، رایگەیاند، تەنها ئەمڕۆ ١١٧٠  نەخۆش سەردانی کردوون و ٢٥  نەخۆشی نوێی تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون.
دکتۆر یاد نەقشبەندی رایگەیاند، "سەرەڕای هەموو گرفتە داراییانەی کە هەیە بەڵام هێشتا توانیومانە خزمەت گوزاریەکان لە ئاستێکی باڵادا بێت هیوادارین ئەم خزمەتامە بەردەوام بێت و پشتیوانی هەموو لایەک هەبێت و گرفتە دارایەکان نەبێتە هۆی لاواز بونی خزمەت گوزاریەکانمان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە".
بەپێی ئامارەکەی دکتۆر یاد نەقشبەندی ئامارەکانی نەخۆشخانەکە تەنها بۆ ئەمڕۆ بەمجۆرەبووە:
-٢٥ نەخۆشی تازە تۆمار کراون
-١١٧٠ نەخۆش سەردانى نەخۆشخانەی هیوایان كردوە
-٤٣٢٠ پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر بۆ نەخۆش ئەنجام دراوە
-١٦٤ نەخۆش پشكنینی تیشك و سۆنەر و ئیكۆیان بۆ کراوە
-٢٦٤ نەخۆش کیمیاییان وەرگرتوە و هەروەها ٧١٥ نەخۆش چارەسەری پێویستیان وەرگرتوە
-١٠٥ نەخۆش لە بەشی فریا کەوتنی خێرا داغڵ بون
-٤٥٣ نەخۆش لە قاوشە جیا جیاکانی نەخۆشخانە داغڵ کراون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتوە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن