158 تەندروستی

پسپۆڕێکی ژینگە: ''ئاوی بەلووعە زۆر لە ئاوی بتڵەکان خاوێنترە''

04:19 - 14/08/2024

زەمەن _ تەندروستی

 

 پسپۆڕێکی ژینگە ئاشکرایدەکات، بتڵە پلاستیکییەکان کاریگەرییان لەسەر خاک دەبێت و هۆکار دەبن بۆ لاوازیی بەپیتیی خاک.

 ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٤ی ئابی ٢٠٢٤، د. چیا مەعرووف، پسپۆڕی زانست و تەندروستیی ژینگە ڕایگەیاند: پلاستیکی بتڵی ئاوەکان پلەی گەرمیی سەروو 25 پلەی سیلیزییان بەربکەوێت، مادەی شێرپەنجەیی و مەترسیدار دروستدەکەن کە تێکەڵی ئاوەکە دەبن.

وتیشی: ئاوی بەلووعە زۆر لە ئاوی بتڵەکان خاوێنترە''، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئاوی بتڵە پلاستیکییەکان زۆر هەستیارە و دەشێت ئەو پلاستیکە بە دەیان مادەی ژەهراوی لە پلەی گەرمیی بەرزدا دەربداتە نێو ئاوەکە کە هۆکاردەبێت بۆ چەندان نەخۆشیی درێژخایێن.

هەروەها پێشنیاری کارگەیەکی ریسایکلین بۆ پاشماوە پلاستیکییەکان دەکات، هاوکات زەرفی نایلۆنیش بە مەترسیی جیدی دادەنێت، بەتایبەت لەو کاتەی کە سەموون و نانی بە گەرمی تێبکرێت، بۆیە دەڵێت: ''باشترە کە زەرفی کاخەز لەبری نایلۆن بەکاربێت و دەشکرێت کە سەموون و نان ساردبکرێنەوە ئینجا بکرێنە نێو زەرفی نایلۆن''.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن