320 تەندروستی

سێ ھەڵەی باو لەكاتی بەكارھێنانی ڤایتامین دی

11:42 - 06/02/2024

زەمەن - تەندروستی


١- نابێ لەشەواندا وەربگیرێت، چونكە كاریگەری دەبێ لەسەر ڕژانی ھۆڕمنی میلاتۆنین كە ھۆڕمۆنی سەرەكی خەوە، بۆیە دەبێ لەسەرەتای ڕۆژەكەت و  بەبوونی تیشكی خۆرو لەگەڵ ژەمێكی كە تاڕادەیەك لە چەوری پێكھاتبێت وەربگیرێت .

٢- دەبێ لەگەڵ كانزای مەگنسێۆم وەربگیرێت. چونكە بەكارھێنانی ڤایتامین دی بەتەنھا لەوانەیە ببێتە ھۆی ئازاری جومگەو بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەمانی كالسێۆم لە ئێسكەكاندا. بۆیە واباشترە لەگەڵ ٤٠٠-٥٠٠ ملگم لە مەگنسێۆم وەربگیرێت بۆ نەھێشتن یان كەمكردنەوەی ئەو كاریگەریانە.

٣- ئەگەر ئەم ڤایتامینە ھەر لەخۆوە و بەبڕی ٤٠٠٠ یەكە و بێ پشكنینی خوێنی تاقیگەیی وربگیرێت ئەوا ڕەنگە زیان بگەیەنێت وەك لەسود، چونكە گەر بڕی ڤیتامینەكە لە ٩٠-١٠٠ IU زیاتربێت لەخوێندا دەبێتە ھۆی لەدەستدانی كالسێۆمی ئێسك.

بەھیوای لەشساغیتان
د. سازان جمال غریب

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن