150 تەندروستی

به‌رگری شارستانی 14 رێنمایی بۆ خۆپاراستن له‌هەورە بروسکە بڵاوكرده‌وه‌؟

06:26 - 04/05/2024

زه‌مه‌ن - هه‌رێمی كوردستان

بۆ سه‌لامه‌تی گیانی هاونیشتیمانیان ؛ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر چەند رێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لە هەورە بروسکە بلاوکردوەتەوە و دەڵێت: ئەگەر گوێتان لەهەورەکان بو لەکاتێکدا رەشەبایان لەگەڵ بێت، ئەوا دەبێت بزانیت لە مەودای مەترسیدایت.


لە رێنماییەکی بەرگری شارستانی هەولێردا هاتوە، باشترین پەناگە لە کاتی هەورە بروسکە باڵەخانەکانن، کە خاڵیکەرەوەی دژە بروسکەی هەبێت، هەروەها پێویستە لە شوێنە کراوەکان دوربکەویتەوە بەتایبەت ناوچە بەرزە شاخەکان و سەر باڵەخانەکان.



رێنماییەکانی بەرگری شارستانی هەولێر:

1-باشترین پەناگە باڵەخانەکانن کە خاڵی کەرەوەی دژە بروسکە (مانع الصواعق )هەیبێت کەوا وەک وایەرێک لە بالەخانەکاندا دەبەسترێنەوە بە زەویەوە یان ناو بالەخانەکان لە شوێنە کراوەکان باشتر و لە بارترن .

2-بەگشتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە سەریان کانزایان لەسەرە ، وەک ئۆتۆمبێل، پەناگەیەکی باشن،ئەوەش لەبەرئەوەی کارەبا بەدەوری کانزاکەدا دەڕوات، نەک لەبەرئەوەی ئۆتۆمبێلێک لەسەر تایەی لاستیک بێت.

3-دوورکەوتنەوە لە پەناگەی پاس و کەپرەکان کەپێکهاتەکانی تر کەبۆ بەمەرجی خۆپارێزی و دژە بروسکە دروست نەکراون.

4-ئاگاداربوون لە ڕەشەباو هەورە بروسکەکان پێش دەستپێکردن و دوای کۆتاییهاتنیان بەمەرجی بەرچاوگرتنی کارلێک کە دەبێتەهۆی زیانەکانیان بەدووبارە بوونەوەیان.

5- ئەگەر پەناگەت نەدۆزیەوە، لەسەر زەوی چەقۆ بکە واتا دانیشتن یان خۆ درێژکردن بکە نەک شێوەی بەرزبوونەوەو راوەستانتان.

6-دوور بکەوەرەوە لە شوێنە کراوەکان بەتاییەت ناوچە بەرزە شاخاویەکان و سەرباڵەخانەکان یان مەیدانە پان و بەرینەکان.

7-دوور بکەونەوەلە تاوەرو شتە بەرزەکان و دارەکانی نزیک یان دارە تەرەکان.

8-ئەگەر لە یاریگاکاندان پێویستە گوێ لە هەواڵ و هۆشدارییەکان بگرن هەرچی زووە ئەو شوێنانە چۆڵ بکەن.



9-هەورو بروسکەکان بەگشتی دوو جار دووبارە دەبنەوە لە شوێن بەرکەوتەکان بۆیە زۆرێک لە مرۆڤەکان دووجار بەرکەوتە دەبن.

10- وەرگرتنی زانیاری زیاترو خوێندنەوەی چیرۆکە مێژوویەکانی مرۆڤایەتی وەک لە دارەکانی لوتکەی و شاخەکاندا دەردەکەوێت کە بەهۆی چەندین لێدانەوە تەقێنراونەوە پارچە پارچە بوون بەڕوونی درکیان پێ دەکەن.

11-ئاگاداربە تەنها لەبەر ئەوەی شوێنەکەت جارێک لێی دراوە، نابێتە هۆی ئەوەی کە سەلامەت بێت جارێکی تر لەو شوێنە دووبارە دەبێتەوە.

12-هەورەبروسکەکان ئاسمان رووناک دەکەنەوەو بەشێوەی تۆری جالجاڵوکەیی وێنای ئاسمان دابەش دەکەن بۆیە پێویستە بزانیت بەوەی مەرتسیەکان زۆر گەورەن و پێویستە بەگرنگ وەریان بگرن .

13-پێویستە لەناوچە شاخاویەکان بچنە ناو ئەشکەوت و شوێنە پارێزراوەکان تا کەش و هەوا دەگەرێتەوە دۆخی ئاسای خۆی.

14-دوورکەوتنەوە لەدەم ئاوو شوێنە تەرەکان چوونکە ئەو جوگرافیایانە زیاتر ئەگەری گریمانەی زیاتری بەرکەوتەیان لێ بەدی دەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن