عێراق لە نیوەی کوڵان نزیک دەبێتەوە
11:46 - 09/07/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
بەپێی پێشبینییەکانی
کەشناسی، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە شارەکانی
ناوەڕاست و باشووری عێراق زیاتر بەرزدەبنەوە، بە جۆرێک لە هەندێک دەگاتە ئاستی
نیوەی کوڵان.
لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند دەڵێت: ڕۆژی چوارشەممە
و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە چەندین پارێزگا دەگاتە
نزیکەی نیوەی کوڵان.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە پارێزگاکانی بەغدا، بەسرە، میسان، زیقار،
موسەننا و بابل پلەکانی گەرما دەگەنە 49 پلەی سیلیزی، هاوکات لە کۆتایی ئەم هەفتەیەشدا، دروستدەبێت و
پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە.