121 عیراق

لە عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دەستیپێكرد

08:24 - 01/08/2024

زەمەن - عێراقى

 

بانكی ڕافیدەین ڕایگەیاند، دەستیانكردووە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینان و تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی، بەڵام تائێستا كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتى فەرمانبەرانی هەرێم دیار نییە.

 

بانكی ڕافیدەینی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بانكەكە دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی كردووە لە ڕێگەی كارتی بانكییەوە.

 

دەشڵێت، ئەو خانەنشینانەی كورتەنامەیان لەلایەن بانكی ڕافیدەینەوە پێدەگات دەتوانن سەردانی بنكەكانی بانك یاخود ئامێرەكانی ئەی تی ئێم بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب لە عێراق لەكاتێكدایە كە لە ڕۆژی 21ی تەمموزەوە وەزارەتی دارایی هەرێم، لیستی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی ڕەوانەی بەغداد كردووە، بەڵام تائێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری لە خەرجكردنی مووچەكە نەداوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن