له‌هۆتێل ره‌شیدی به‌غدا حكومه‌تی خۆجێیی دیاله پێكهات.. پارێزگار هه‌ڵبژێردرا
09:47 - 02/08/2024
زه‌مه‌ن - عێراقی
یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی پارێزگای دیاله دوای هه‌شت
مانگ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا
له هۆتێل ڕه‌شید له به‌غدا به‌ڕێوه چوو.
دوای هه‌شت مانگ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، ئه‌نجوومه‌نی
پارێزگای دیاله پۆسته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و و پارێزگار و جێگره‌كانی یه‌كلایی
كرده‌وه.
شه‌وی ڕابردوو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله له دانیشتنێكدا پۆسته‌كانی سه‌رۆكی
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و پارێزگار و جێگره‌كه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه و عه‌دنان
جایه‌ری بۆ پۆستی پارێزگاری شاره‌كه هه‌ڵبژارد و هه‌ر یه‌ك له مسته‌فا تاڵیب و
غازی فه‌یسه‌ڵیشی به جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌م هه‌ڵبژارد.
له لایه‌كی دیكه‌وه عومه‌ر كه‌روی به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و سالم ته‌میمی
به جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژێردران.
ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە یەکەم دانیشتنی خۆی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێیی
لە 5ـی شوباتی ئەمساڵ کرد، بەڵام بەهۆی ناكۆكی و ململانێی سیاسییەوە دانیشتنەكە بە
کراوەیی مایه‌وه و لایەنە سیاسییەکان حەوت جار شکستیان هێنا لە تەواوکردنی دانیشتنەکە
لە دیالە بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی.
لەدوای هەڵبژاردنی 18ـی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردووی ئەنجوومەنی پارێزگاکان
ڕیزبەندی هێزەکان لە دیالە بەمجۆرەی لێهات؛ دیالە تونای شیعەکان چوار کورسی، تەقەدوومی
محەمەد حەلبوسی سێ کورسی، سیادەی خەمیس خەنجەر سێ کورسی، عەزمی موسەنا سامەڕائی
دوو کورسی، ئیستیحقاقی قەیس غەزعەلی کورسییەک، هاوپەیمانی ئەساسی موحسین مەندەلاوی
کورسییەک و یەکێتیش کورسییەک.