648 عیراق

کۆمپانیاى سۆمۆ: عێراق نەوتەکەى هەڕاجکردووە و بە ئەمریکاى فرۆشتووە

06:56 - 21/09/2024

زەمەن - عێراقى

 

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیاى سۆمۆ بە میدیا جیهانییەکانى راگەیاندووە، عێراق لە 8 تا 10ی ئەم مانگە، نزیكەی 500 هەزار بەرمیل نەوتی بە نرخی داشكێندراو بە ئەمریكا فرۆشتووە ، كە هەر بەرمیلێك نەوتی بە 28.3 دۆلار بۆ هەژمار كردووە.

 

سەرچاوەكە ناوى ئەو كەشتییەشى ئاشکراکردووە کە نەوتەكەی باركردووە و گوتوویەتى، ناوی (ئێف ئۆ بی) بووە و نەوتەكەش هی ناوچەی گەیارە بووە، بەڵام هۆکارى ئەوەى ئاشکرانەکردووە بۆچى بەو نرخە کەمە عێراق نەوتى وڵاتەکەى بە ئەمریکا فرۆشتووە.

 

نەوتی گەیارە لە قورسترین جۆرەكانی نەوتی خاوە و بڕێكی زۆر ماددەی گۆگردی تێدایە و لە پیشەسازییە جیاوازەكاندا بەكار دەهێنرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن