127 عیراق

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 16 بەڕێوەبەری گشتی دەردەچێت

12:15 - 23/09/2024

زەمەن _ عێراقی

 

 ٢٢ بەرپرسی پلەباڵای عێراقی لەسەر ئاستی پەرلەمانتار و بریکاری وەزیر و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا و بەڕێوەبەری گشتی، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

 

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٤، نوسینگەی راگەیاندنی دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاوی کردەوە؛ لەمانگی ئابدا ٢٧ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٢٢ بەرپرسی پلە تایبەت و باڵا دەرکراوە، لەسەر دۆسییەکانی لێکۆڵینەوە لە بەڕێوەبەرایەتی و نوسینگەکانی دەستە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە و سەرجەمیان رەوانەی دادگای تایبەتمەند کراون.

ئاماژە بەوەشدراوە، فەرمانەکان بۆ بریکارێکی وەزیر، دو ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دو پارێزگاری پێشوو، چوار بەڕێوەبەری گشتی ئێستا و 12 بەڕێوەبەری گشتی پێشوو و دو بەڕێوەبەری گشتی پێشووتر و ئەندامێکی ئێستا ئەنجومەنی پارێزگاکان دەرکراون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاوی کردەوە، مانگی ئابی رابردوو توانیویانە رێگریی لە بەهەدەردانی زیاتر لە 55 ملیار دیناری عێراقی و 15 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی بکەن، کە لە دۆسییەکانی گەندەڵی و بەهەدەردانی دارایی گشتیدا لێکۆڵینەوەیان لەسەرکردوە و توانیویان بیگەڕێننەوە خەزێنەی گشتی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن