2758 عیراق

لەبەر هۆکارێکى سەیر پیاوێک ژنەکەى سەربڕى

07:48 - 23/09/2024

زەمەن - عێراقى

 

دوێنێ لە نەجەف پیاوێک ژنەکەى خۆى سەربڕى، ئەمڕۆ پۆلیسى نەهێشتنى تاوانى پارێزگاى موسەننا تۆمەتبارەکەى دەستگیرکرد و رادەستى پۆلیسى نەجەفى کردەوە.

 

بەگوێرەى میدیا عێراقییەکان، پیاوەکە رازى نەبووە ژنەکەى وانەى تایبەتى بە قوتابییان بڵێتەوە، بەڵام ژنەکەى سووربووە لەسەر ئەوەى لەو کارەى بەردەوامبێت، بۆیە دوێنێ لەکاتێکدا ژنەکە لەماڵەوە خەریکى وانەگوتنەوەبووە بەچەند قوتابییەک، پیاوەکە بەبەرچاوى قوتابییەکانەوە سەرى بڕیوە و هەڵاتووە.

 

ئەمڕۆ پۆلیسى موسەننا توانیویەتى تۆمەتبارەکە دەستگیربکات و رادەستى پۆلیسى نەجەفیان کردووەتەوە، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەگەڵ تۆمەتبارەکە، دانى بە تاوانەکەیدا ناوە و هۆکارەکەى بۆئەوە گەڕاندووەتەوە، نەیویستووە ژنەکەى وانەى تایبەت بڵێتەوە، بەڵام بەقسەى نەکردووە بۆیە ئەویش ئەو تاوانەى ئەنجامداوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن