980 عیراق

بەپەلە.. لە عێراقەوە بە درۆن هێرشکرایەسەر ئیسرائیل

09:24 - 25/09/2024

زەمەن - عێراقى

 

مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق بەیاننامەیەکى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ى ئەیلول بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانە هێرشیان کردووەتەسەر ئیسرائیل.

 

مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق راشیگەیاندووە، هێرشەکەیان بە دوو فڕۆکەى بێفڕۆکەوان ئەنجامداوە و ئامانجێکیان لە ناوچەىئیلات لە باشوورى ئیسرائیل کردووەتە ئامانج.


مقاوەمەى ئیسلامى جەختى کردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆسەر ئیسرائیل بەردەوامدەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن