888 عیراق

لە عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیندرا

03:46 - 28/09/2024

زەمەن _ عێراق

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە بۆنەی کوژرانی حەسەن نەسروڵلا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی، سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ی ئەیلولی٢٠٢٤، دوای ئەوەی حیزبوڵای لوبنانی کوژرانی حەسەن نەسروڵلا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند، محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سێ ڕۆژ ماتەمینیی گشتی ڕاگەیاند.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ هەینی، ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٤، حەسەن نەسروڵلا و ژمارەیەک لە فەرماندەی سەربازیی حزبوڵلای لوبنانی و سوپای پاسدران، لە ئەنجامی ژمارەیەک هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر کۆبوونەوەیەکیان لە باشووری بەیرووت، کوژران.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن