"مەترسی دەستدرێژی ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە"
04:17 - 01/10/2024
زەمەن - عێراق
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت: مەترسیی دەستدرێژی ئەگەرێکی چاوەڕوانکراو
و بەردەوامە و هەڵوێستی دوژمنیش سوکایەتییە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان.
د. لەتیف جەمال
رەشید بەشداری لە کۆبونەوەی ئیئتیلافی ئیدارەی دەوڵەت و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان
کرد، کە رۆژی دووشەممە 30-9-2024 لە بەغداد بەڕێوەچو.
لە کۆبونەوەکەدا
باس لەو پێشهاتە مەترسیدارانە کرا، کە ناوچەکە بەخۆیەوەدەبینێت و لێکەوتەیان لەسەر
وڵات هەیە.
لە کۆبونەوەکەدا
سەرۆكکۆمار جەختیکردەوە لەسەر گرنگی پاراستنی سەروەریی عێراق و کارکردنی جدی بۆ چەسپاندنی
ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵاتدا، هاوکات هەڵوێستی کوتلە و لایەنە سیاسییەکانی
بەرزنرخاند بۆ پشتیوانیکردن لە گەلی فەڵەستین و گەلانی ناوچەکە لەڕێی میدیا و هەروەها
لەڕووی سیاسی و مرۆییەوە.
هەر لە کۆبونەوەکەدا،
سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە، کە مەترسیی دەستدرێژی ئەگەرێکی کراوە و بەردەوامە و بڕیاری
حکومەتی دوژمنیش بۆ کوشتنی منداڵ و ژن و خەڵکی مەدەنی سوکایەتیکردنە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی
و نەتەوە یەکگرتووەکان.
هاوکات پێویستی یەکخستنی
هەڵوێستەکانی لەم هەلومەرجە هەستیار و مەترسیدارەدا دوپاتکردەوە، کە ناوچەکە پێیدا
تێدەپەڕێت. جەختیشیکردەوە لەسەرئەوەی گرنگە بڕیارەکان بە کۆدەنگی بن و لەلایەن سەرجەم
هێزە سیاسییەکانەوە قبوڵکراوبن و کاریش بکرێت لەسەر یەکڕیزیی بەرەی ناوخۆیی.