بەپەلە.. هەموو گەشتە ئاسمانییەکانى عیراق راگیران
08:19 - 01/10/2024
زەمەن - عێراقى
بەهۆى هێرشە مووشەکییەکەى ئەمشەوى ئێران بۆسەر ئیسرائیل، ئاسمانى عێراق بەرووى گەشتە ئاسمانییەکاندا داخرا.
کەناڵ 12ى ئیسرائیل دەڵێت، ژمارەى ئەو مووشەکانەى ئێران ئاراستەى ئیسرائیلى کردووە 400 مووشەکە، کوژراو و بریندارى لێکەوتووەتەوە.
وەزارەتى گواستنەوەى عێراق دواى هێرشەکە رایگەیاند، تا کاتێکى نادیار، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان راگرتووە، لەبەرئەوەى ئاسمانى وڵاتەکە سەلامەت نییە بۆ گەشتى فڕۆکە.
هەوەها بەگوێرەى زانیارییەکانى زەمەن، هەموو گەشتە ئاسمانییەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر و سلێمانى هەڵوەشێندراونەتەوە و گەشتەکان بۆ کاتێکى نادیار دواخراون.