115 عیراق

سبەینێ وەزیرى دەرەوەى ئێران سەردانى عێراق دەکات

08:41 - 12/10/2024

زەمەن - عێراقى

 

بڕیارە سبەى یەکشەممە 13ى تشرینى یەکەم، وەزیرى دەرەوەى ئێران سەردانى عێراق بکات.

 

بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى تەسنیمى ئێرانى، سبەینێ عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران، سەردانى بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى عێراق کۆدەبێتەوە.

 

ئاژانسەکە راشیگەیاندووە، عێراقچى لە سەردانەکەیدا تاوتوێى پەرەسەندنەکانى ناوچەکە و هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان وغەززە لەگەڵ بەرپرسانى عێراق باسدەکات.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن