71 عیراق

هۆشداری دەدرێت.. ئیسرائیل دەیەوێت عێراق پەلکێشی جەنگ بکات

04:48 - 13/10/2024

زەمەن - عێراق

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداری لە فراوانبوونی جەنگ دەدات و دەڵێت، "ئیسرائیل دەیەوێت عێراق پەلکێشی شەڕ بکات.

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدای کرد و دوای کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ساز کرد

فوئاد حسێن وتی:  هەر شەڕێک رووبدات، دەبێت عێراق و ئاسمانی عێراق لە دەرەوەی شەڕەکە بن. شەڕ رووبدات، ئاسایشی هەموو ناوچەکە تێکدەچێت و پشێوییەکی چەکداری روودەدات. داعش و گرووپەکانی دیکەش خۆیان رێکدەخەنەوە.

وتیشی: هۆشداریمان داوە لە فراوانکردنی بازنەی شەڕ و گوتمان هێرشکردنە سەر لوبنان دەبێتە هۆی شەڕێکی دیکە. بەردەوامیی هێرشەکانیش هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە دەکات

لەبەرانبەردا وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، ناوچەکە لە بارودۆخێکی نائاساییدایە و وتیشی: هێندەی خەڵک لە غەززە ئاوارە بووە، بە هەمان قەبارە خەڵکی لوبنانیش ئاوارە بوون. ملیۆنێک و 200 هەزار کەس لە لوبنان ئاوارە بوون."

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن