120 عیراق

تورکمانێکی دەرەوی بەرەی تورکمانی بو بە جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک

04:09 - 14/10/2024

زەمەن _ کەرکوک

 

 ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بۆ دەنگدان لەسەر هەموارى پەیڕەوى ناوخۆ و هەڵبژاردنى جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک کۆبوەوە.

 دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بۆ دەنگدان لەسەر هەموارى پەیڕەوى ناوخۆ و هەڵبژاردنى جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک کۆبووە و تورکمانێککی دەرەوەی بەرەی تورکمانی، بە جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردرا.

ئەمە پێنجەم کۆبوونەوەى فەرمى ئەنجوومەنەکەیە، و رۆژى ٢٤ى ئابى ٢٠٢٤، چوارەم دانیشتنى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک بەڕێوەچوو، بەڵام بەرەى ناڕازىى بەشدارى کۆبوونەوەکەیان نەکرد، دواتر پۆستەکانى دیکەى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک دانران.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن