ئەمڕۆ لەململانێکی توندا سەرۆک هەڵدەبژێردرێت
10:33 - 31/10/2024
زەمەن _ عێراق
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەو ە و سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێرن، و کۆتا دەرفەت بە سوننەکان دراوە ، بۆ ئەوەی تاکوو پێش کۆبوونەوە خۆیان یەکلایی بکەنەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٣٤، کاتژمێر ١:٠٠ی پاش نیوەڕۆ، پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێکی نوێ، گفتوگۆی چڕ لەنێوان لایەنە سوننەكان هەیە و شیعەكانیش "كۆتا دەرفەتیان بە سوننەكان دراوە، بۆ ئەوەی تاکوو پێش کۆبوونەوە خۆیان یەکلایی بکەنەوە."
هەرچەندە چاوەڕی ناکرێت کۆبونەوەکە با ئاسانی تێپەڕیت بەڵام، هەریەک لە مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساویی، كاندیدن بۆ سەرۆکی پەرلەمان، هەرچەندە هیچیان لەلایەن سوننەكانەوە پشتگیریی ناکرێن و گرەو لەسەر دەنگی پەرلەمانتاران دەكەن
هەروەها مەحموود مەشهەدانی، كە كاندیدە، لەلایەن محەممەد حەلبووسی و نووریی مالیكی پاڵپشتی دەكرێ.
لای خۆیەوە موسەننا سامەرایی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم ئاماژەی بەوە كرد "لایەنە شیعەكان دەستیان لە لاوازكردنی سوننەكان هەیە، بۆ ئەوەی ئەو پێگەیە بکەوێتە ژێر دەستی شیعەکان خۆیان."
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ڕۆژی ١٤ـی ١١ـی ٢٠٢٣، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەرکرد.