132 کوردستان

بەفەرمی بڕیاردرا هەژماری من لە سلێمانی ڕابگیرێت

02:28 - 31/10/2024

زەمەن - سلێمانی

یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاری داوە هەژماری من لە سلێمانی ڕابگیرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی بە میدیای پارتی وتووە: بڕیار دراوە لە سلێمانی کار بە هەژماری من نەکرێت و رامانگرتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، چاوەڕوان دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، گفتوگۆکان دەستپێبکەن.

هەروەها دەڵێت: ئەنجامەکانی هەڵبژاردنمان بەدڵ بوو. دەنگ و کورسیمان زیاد کرد، هاوکات بەڵگەی سەلمێنەرمان بۆ ساختەکاری لە هەڵبژاردن نییە.

لەبارەی گفتوگۆکانیان لەگەڵ پارتی ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر پارتی دەستپێشخەرییان بۆ بکات، گفتوگۆی لەگەڵ دەکەن، هەروەها گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان دەکەن بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن