92 جیهان

لەماوەى یەک مانگدا لە ئێران 161 کەس لەسێدارە دراون

06:41 - 02/11/2024

زەمەن - جیهانى

 

رێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاند، لە مانگى تشرینى یەکەمى ئەمساڵدل لانیکەم 161 کەس لەلایەن کۆمارى ئیسلاملا ئێرانەوە لەسێدارە دراون.

 

رێکخراوى هەنگاو راشیگەیاندووە، رێژەى لەسێدارەدان لە ئێران لە مانگى تشرینى یەکەم بەراورد بە مانگى ئەیلول کە ژمارەى لەسێدارەدان 78 کەس بووە 106% بەرزبووەتەوە.

 

ئەوەشى ئاشکراکردووە، ژمارەى زۆرى ئەو کەسانەى لەسیدارە دراون کوردن کە ژمارەیان 22 زیندانییە بەدوایدا تورک دێت کە ژمارەیان 21 زیندانییە، 15 زیندانى بەلوچ و 12ى لوڕ و 5ى عەرەب و سێ بەندکراوى گیلەک و دووانى تورکمان دێت کە لەلایەن کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە لەسێدارە دراون، جگە لەوانەش جەمشید شارمەهد بەندکراوى سیاسى ئێرانى-ئەڵمانى هەر لەو مانگەدا لەسێدارە دراوە.

 

بەگوێرەى راپۆرتەکەى هەنگاو، ئەو کەسانەى لەسێدارە دراون، زیاتر لە نیوەیان بە تۆمەتى کوشتنى بەئەنقەست تۆمەتباربوون، لە پلەى دووەم بابەتى پەیوەندیدار بووە بە مادەى هۆشبەر ئینجا دەستدرێژى و دزى چەکدارى.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن