خانەنشینانى عێراق مووچەکانیان بۆ زیادکرا و ئەمڕۆ بە زیادکراوى مووچەیان وەرگرت
06:36 - 03/11/2024
زەمەن - عێراقى
ئەمڕۆ خانەنشینانى عێراق مووچەیان بۆ زیادکرا و بە زیادکراوى مووچەى مانگى 11یان وەرگرت.
بانکى رەشید رایگەیاند، مووچەى مانگى 11ى خانەنشینانى شارستانى و سەربازى زیادکراوە و داوایان لێدەکات، لەهەر شوێنێکن سەردانى لقەکانیان بکەن و مووچەکانیان بە زیادکراوى وەربگرن.
لە راگەیەندراوەکەى بانکى رەشیددا هاتووە، لەمڕۆوە دەستکراوە بە دابەشکردنى مووچەى خانەنشینانى سەربازى و شارستانى و بە نامە ئاگاداریان کردوونەتەوە لە لقەکانیان لە پارێزگاکانى عێراق بچن مووچەکانیان وەربگرن.