461 جیهان

شەرقلئەوسەت ئیسرائیل ئامانجەکانى لە عێراق دیاریکردووە و دڵەڕاوکێش بەرۆکی عێراقیەکانى گرتووە

11:59 - 04/11/2024

زەمەن:-

 

 ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویکردووەتەوە، ئیسرائیل چاودێریی گواستنەوەى مووشەکە بالیستى و پێداویستییەکانى دەکات لە ئێرانەوە بۆ عێراق و دەشزانن دەیانەوێت کوێ بکەنە ئامانج لەو هێرشەدا کە ئێران دەیەوێت ئەنجامی بدات.

 

 ئەمرۆ دووسەممە، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، رۆژنامەی شەرقلئەوسەتلە ژمارەیئەمڕۆیدا ئاشکرایکردووە، لە زارى بەرپرسانى ئیسرائیلەوە کە نەیانویستووە ناوەکانیان ئاشکرا بکرێت بڵاویکردووەتەوە لە رێگەى مانگە دەستکردەکانەوە ئیسرائیل چاودێریی گواستنەوەى مووشەکە بالیستى و پێداویستییەکانى دەکات لە ئێرانەوە بۆ عێراق و دەشزانن دەیانەوێت کوێ بکەنە ئامانج لەو هێرشەدا کە ئێران دەیەوێت ئەنجامی بدات و ئیسرائیلیش خۆی بۆ ئامادەکردووە.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، ئیسرائیل چاودێریی ئەو گرووپانەش دەکات کە ئێران پشتیوانییان دەکات، بەڵام ئەوەى کە عێراقییەکانى نیگەرانکردووە ئەوەیە هێرشەکەى ئیسرائیل کێڵگە نەوتییەکان و وێستگەکانى کارەبا بکاتە ئامانج.

 

شرقلئەوسەت ئەوەسی ئاشکراکردووە، ئیسرائیل ئەو شوێنانەى دیاریکردووە کە هێرشیان بکاتە سەر ئەگەر لە عێراقەوە هێرش ئەنجام بدرێت کە بەشێکیان پەیوەندییان بە گرووپە چەکدارەکانەوە هەیە.

 

لەم بارەیەوە، فادى شەمەریی راوێژکاری محەمەد شیاع سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاندووە، ئەوان هەموو رێککارە ئەمنى و سەربازییەکانیان گرتووتە بەر بۆ ئەوەى خاکى عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەکارنەهێنرێت، ئەوە لە کاتێکدا گرووپە چەکدارەکانى عێراق کە خۆیان ناوناوە بەرەى مقاوەمەى عێراقى هەوڵەکانى خۆیان چڕکردوەتەوە تا لەناوخۆی ئیسرائیلەوە هێرشەکانیان ئەنجام بدەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن