896 عیراق

بەپەلە...کەی مووچەی مانگی ١٠ دەگات؟

12:12 - 04/11/2024

زەمەن:-

وەزارەتی درایی عێراق ڕایگەیاند: وردبینی لە لیستی مووچەیمانگی ١٠ دەستی پێکردووە، ئەگەر هیچ گرفتێک نەیاتەپیشەوە، دوای تەواوکردنی وردبینییەکە، ڕاستەوخۆپارەبۆ هەرێم دەنێرن.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ئاشکرایکرد، دەستیان کردووە بە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی هەرێم.، ئەگەر کێشە لە لیستەکەدا نەبێت، دوای تەواوبوونی وردبینی بە زووترین کات پارەی مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرین.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی ١٠ـی بۆ بەغدا ناردبوو، بەڵام بەهۆی بوونی کێشە لە لیستەکە، وەزارەتی دارایی عێراق لیستەکەی بۆ هەرێم ناردەوە.

هاوکات، دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: مووچەی مانگی ١٠ی مووچەخۆرانی هەرێمی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن