1534 عیراق

ئەمریکا پەیامێکى بۆ عێراق نارد

06:50 - 05/11/2024

زەمەن - عێراقى

 

ئەمریکا داوا لە عێراق دەکات کۆنترۆڵى ئەو گروپە چەکدارانە بکات کە لە خاکى عێراقەوە هێرشدەکەنەسەر ئیسرایل و بنکەکانى ئەمریکا.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنتۆنى بلینکن وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەنجامداوە و داوایکردووە، حکومەتى عێراق دەبێت پابەندى ئەرکەکانى بێت بۆ پاراستنى ئەمریکییەکان و ئەوانەش رووبەڕووى یاسا بکاتەوە کە هێزەکانیان لە عێراق و سوریا دەکەنە ئامانج.

 

ئەنتۆنى بلینکن بە سودانى راگەیاندووە، وڵاتەکەى نایەوێت عێراق ببێتە بەشێک لە گرژییە هەرێمییەکانى ناوچەکە، داوایکردووە، کۆنترۆڵى گروپە چەکدارەکان بکات و رێگە نەدات لە عێراقەوە هێرش بکرێتەسەر وڵاتان و بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن