نەوەی نوێ؛ سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری فراکسیۆنەکەی دیاریکرد
08:46 - 30/11/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ، 30ـی تشرینی دووەمی 2024،
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لەگەڵ پاڵێوراور سەرکەوتووەکانی
جوڵانەوەکە بۆ پەرلەمانى کوردستان کۆبووەوە و سەرۆک، جێگر و بڕیاردەری فراکسیۆنەکەی
دیاریکرد.
جوڵانەوەى نەوەی نوێ، کوردەوان جەمالی
وەک سەرۆکی فراکسیۆن و سیپان ئامێدی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆن و خۆشی فەرەیدوون، وەک
بڕیاردەری فراکسیۆنەکە لە خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دیاریکردووە.