دوو کرێکار لە کورکوک لەکاتى کارکردندا گیانیان لەدەستدا
06:45 - 09/01/2025
زەمەن - کوردستانى
ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو کرێکار لە کەرکوک لەکاتى کارکردندا گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەى زانیارییەکان، رووداوەکە لە لەکۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی برایەتی لە شاری کەرکوک روویداوە، دوو کرێکارەکە کە هەردووکیان کوردن لەکاتی پاكکردنەوەی مەنهۆڵی ئاوەڕۆدا بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەگوێرەى زانیارییەکان، یەکێک لە کرێکارەکان ناوی فەهمى حەمەعەلى یە و لەدایکبووی ساڵى 1983ـیە و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە و کرێکارەکەی دیکە ناوى گەیلان یونسە ولەدایکبووی ساڵى 1992ـە و دانیشتووی گەڕەکى رێگای بەغدادە، لەئێستدا تەرمی هەردوو کرێکارەکە لەپزیشکی دادی کەرکوکە.