کەشناسێک: شەپۆلێکى بەفر و باران هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە
09:54 - 09/01/2025
زەمەن - کوردستانى
سیروان ساڵح شارەزاى کەشناسى رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوەو لەناوچە شاخاویە بەرزەکان بەفر دەبارێت.
ئەو کەشناسە راشیگەیاندووە، بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست لە ڕۆژی شەممەوە (بەزۆریش کاتەکانی ئێوارەو شەو) هەندێك کاتی ڕۆژی یەکشەممە بەبڕی جیاواز و ناوبەناو ئەگەری بارانبارین هەیە لە سەرجەم ناوچەکان.
دەشڵێت، ڕۆژی یەکشەممه بەهۆی کاریگەری تۆپەڵە هەوایەکی ساردی سیبری لە زنجیرە چیا بەرزەکان ئەگەری بەفربارین هەیە، تاوەکو بەرزایی زیاتر له ( 1500) مەتر لەئاستی دەریا، ئێوارەی یەکشەممە کۆتایی بەشەپۆلەکە دێت.
پێشبینیی سیروان ساڵح بۆ بڕی باران و بەفر لە ڕۆژی شەممە و یەکشەممە:
پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی ڕاپەڕین ( 10 - 20 ملم باران ) ناوچە شاخەویەکان بەرزتر لە 1500 مەتر ( 1 تا 5 سم بەفر )
پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران و زاخۆ ( 7 تا 15 ملم باران ) ناوچە شاخاویەکان بەرزتر لە 1800 مەتر ( 3 تا 7 سم بەفر )
پارێزگای هەولێر ( 6 تا 10 ملم باران )
ناوچەکانی باکووری گەرمیان : بناری بەمۆ ، مەیدان ، دەربەندیخان ، قەرەداغ ، تەکییە، شێخ تەویل ، سەنگاو ، قادرکەرەم ، چەمچەماڵ ( 10 تا 18 ملم )
ناوەڕاستی گەرمیان : قۆرەتوو ، کەلار ، باوەنوور ، ڕزگاری ، باکووری کفری ، داودە ، نەوجول ، دوز ، کەرکوک ( 8 تا 12 ملم )
باشووری گەرمیان: باشووری کفری ، جەبارە ، سلێمانبەگ ، قەرەتەپه ، جەلەولا ، سەعدییه ، خانەقین ( 5 تا 8 ملم )
لە ناوچه سنوریەکانی خۆرهەڵاتی گەرمیان و بناری زنجیرەچیاکانی داڵەهۆ ئەگەرهەیە لە نێوان ( 10 تا 20 ) ملم باران ببارێت، له زنجیرەچیاکانی داڵەهۆ و شاهۆ تاوەکو تازەئاباد ئەگەری نێوان ( 5 تا 25 سانتیمەتر ) بەفربارین هەیە.