یەک ملیۆن دەنگدەری نوێ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دا دەکەن
04:38 - 26/03/2025
زەمەن:-
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاشکرایدەکات کە زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگدەری نوێ بەشداری لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی داهاتووی عیراق دا دەکەن و دەنگدەرە نوێکان و تێکڕای دەنگدەران زیاتر لە ٢٩ هەزار کەسن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، رایگەیاند:" ژمارەی له دایکبووانی ساڵی ٢٠٠٧ که بڕیاره به شداری له هه ڵبژاردنەکان بکه ن زیاتر له یه ک ملیۆن ده نگدەره و تێکرا زیاتر لە ٢٩ ملیۆن دەنگدەر لە عیراق دا هەیە".
سەبارەت بە تۆمارکردنی ئەو دەنگدەرانەی لە کەمپەکاندان و ئاوارەن، وتەبێژی کۆمسیۆن دەڵێت:" ئاوارەکان له ناو کەمپەکان تۆماردەکرێن و بایۆمەتری دەنگدانیان بۆ دەکرێت".
هاوکات وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەبارەی پرسی هەڵبژاردن و ئامادەکارییەکانەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا زانیاری زیاتری خستەڕوو دەڵێت:" ئەو عیراقیانەی لە دەرەوەی وڵاتن دەبێت بۆ نوێکردنەوەی بایۆمەتری دەنگدانەکەیان و هەروەها بەشداریکردن لە دەنگداندا بگەڕێنەوە بۆ وڵات، چونکە بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە 12 ی ساڵی 2018 لە ئێستادا دەنگدان لە ڕێگەی باڵیۆزخانەکانەوە ئەنجام نادرێت و تا ئێستا ئەم بژاردەیە لە چوارچێوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی کۆمیسیاراندا نەخراوەتەڕوو".
کۆمیسیۆنەکە ئاماژەی بە ڕۆڵی راگەییاندنەکان کرد و رایگەیاند: وەک هاوبەشێکی سەرەکی لە گەیاندنی زانیاری دروست و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هەڵبژاردن و هاوکات داوا لە دەنگدەران دەکات سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن بۆ هەر ریکارێکی گۆڕانکاری پێویستی وەک سڕینەوەی ناوەکان لە حاڵەتی مردندا و ڕاستکردنەوەی داتاکان و گواستنەوەی تۆمارکردن لە نێوان پارێزگاکان یان لەناو پارێزگاکەدا.