495 کوردستان

وەزیرى دارایى بڕیارێکى لە بەرژەوەندى خانەنشینان دەرکرد

09:50 - 07/04/2025

زەمەن - کوردستانى

 

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمى کوردستان، لەمەودواى مامەڵەى خانەنشینى فەرمانبەران لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى خانەنشینى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئەنجامدەدرێت و نانێردرێت بۆ وەزارەت.

 

لە نووسراوەکەى وەزارەتى داراییدا کە ئیمزاى ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایى لەسەرە هاتووە، بەشێوەی کاتیی دەسەڵاتی تەواو بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی دراوە بۆ خێرا رایکردنی کارەکانی خانەنشینانی تەمەن 1961 ،1962 و 1963، بەڵام ئەو خانەنشینانەی پلەتایبەتن، یان خۆیان داوای خانەنشینی دەکەن و راپۆرتی لیژنەی پزیشکییان هەیە، یاخود دوورخستنەوە و کۆتاییهێنان بەراژە دەیانگرێتەوە، کارەکانیان لە وەزارەتەوە رایی دەکرێت.

ئەم بڕیارەى وەزیرى دارایى لەکاتێکدایە لە کاتێکدایە خانەنشینانی نوێ مووچەی مانگەکانی یەک و دوو و سێیان وەرنەگرتووە ئەوەش بەهۆی دواکەوتنی مامەڵەکانیان و گەڕانەوەی سەرجەمییان بۆ هەولێر و دروستبوونی رۆتین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن