هەواڵێکى خۆش بۆ مامۆستایانى گرێبەستى پەروەردە و خوێندنى باڵا
07:45 - 07/04/2025
زەمەن - کوردستانى
نوێنەرى گشتیى مامۆستایانى گرێبەست دەڵێت، سبەینێ تەکمیلەى بانکەکان دەکرێت بۆ مووچەى مامۆستایانى گرێبەست.
کاروخ عەبدوڵا نوێنەرى گشتیى مامۆستایانى گرێبەست رایگەیاند، قسەم لەگەڵ وەزارەتی دارایی و پەروەردە کردووە کە سبەی تەکمیلەی بانکەکان دەکرێت بۆ موچەی مانگی 3ی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە و خوێندنی باڵا.
هەروەا راشیگەیاندووە، بەهیوای هەر سبەی دابەشبکرێت نەکەوێتە رۆژى پێنجشەممە.