ئاگادارى شۆفێران دەکرێتەوە.. مەفرەزەکانى ناوشار دادەنرێنەوە
07:29 - 07/04/2025
زەمەن - سلێمانى
یەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى ئاگاداریى شۆفێران دەکاتەوە، مەفرەزەکانى ناوشار دادەنرێنەوە و ئەمڕۆ لە ژمارەیەک شەقامى سلێمانى دەستبەکاربوون.
هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاندووە، بەهەڵمەتێکی فراوان لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرێتییەکانی هاتووچۆی ناوشار ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵات وە بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی بازگەکان بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێز بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی (عمید / ئاسۆ محمد امین بهرام) لێپێچینەوەو لێپرسینەوە لە هەموو جۆرە یاسا شکێنییەک و سەرپێچی هاتووچۆ دەکەن.
راشیگەیاندووە، داوا لە شۆفێرانی ئازیز و خۆشەویست دەکەین پابەندی یاساکانی هاتووچۆ بن تا بەدووربن لە هەر لێپێچینەوەیەکی یاسایی وە هاوکاربن لە نەهێشتنی دیاردە دزێوەکان و سەرپێچییەکان.