526 کوردستان

کەشناسی: باران و هەورەتریشقە دەستپێدەکات

01:02 - 08/04/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

کەشناسی هەرێم ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ تاوەباران و هەورە تریشقە دەبێت، سبەینێش لە هەندێک ناوچە ئەگەری نمە باران هەیە.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٨ی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، کەشی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان هەور و نیمچە  هەور دەبێت لەگەڵ تاوە بارانی پچڕ پچڕ و ئەگەری هەورە تریشقە هەیە، کاریگەری ئەم ناچێگیریە لە کەش سەرەتا لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشێک سنوری پارێزگای هەولێر و لە شەودا دەگاتە سنوری ئیدارەى راپەرین.   

هاوکات، بەپێی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتییەکە کەشی سبەی چوارشەممە، چوارشەممە لەکاتەکانی بەیانی تاکو نیوەڕۆ بەشێک لە ناوچە سنوریەکان و شاخاویە بەرزەکان ئەگەری کەمێک نمەباران و هەورە تریشقە هەیە لە دواینیوەڕۆ دوبارە کاریگەری ئەم ناجێگیریە لە کەشی ناوچەکەمان زیاد دەکات بە گشتی، ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە هەندێ کات لەگەڵ باران تێکەڵ دەبێت. 

هەروەها كه‌شناسی هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی كه‌ "بروسکە لەناوچە بەرزەکان وەک لوتکەی شاخەکان و گردولەکان، هەروەها  ڕووە دەشتایەکان  مەترسیدارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن