لە هەولێر داوای مۆڵەت لە پارێزگار دەکەن بۆ گردبوونەوە
01:13 - 08/04/2025
زەمەن _ هەولێر
لە هەولێر ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی داوایەک ئاڕاستەی پارێزگار دەکەن بۆ ئەنجامدانی گردبوونەوەیەک بە ئامانجی ڕاگرتنی جه‌نگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٨ی نیسانی ٢٠٢٥، بەپێی نوسراوێک کە وێنەیەکی دەست ''زەمەن'' کەوتووە، ، ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و هاوڵاتی شاری هه‌ولێر داوایان له پارێزگاری هه‌ولێر كردوه بۆ پێدانی ڕه‌زامه‌ندی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی و ده‌ڵێن، "ره‌زامه‌ندی بفه‌رمون مۆڵه‌تی رێكخستنی گردبونه‌وه‌یه‌كی هێمانه‌مان پێبده‌ن له‌پێش باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له هه‌ولێر".
لە نوسراوەکەدا ئامانجی گردبوونەوەکە خراوەتەڕوو و دەڵێت: "به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی خه‌ڵكی هه‌ولێره بۆ ئاشتی و راگرتنی جه‌نگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و جه‌نگی سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌ڵه‌ستینی به‌تایبه‌ت وداواكاری خۆمان بگه‌یه‌نین به UN بۆ به‌هاناچونی مرۆیانه به‌دانیشتوانی سڤیلی كه‌رتی غه‌ززه".
هاوکات، له نوسراوه‌كه‌دا هاتوه، داواكاریه‌كه‌یان پاڵپشته به‌خاڵی (٢) ی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) ی مادده‌ی (سێیه‌م) ی یاسای ژماره (١١) ی ساڵی ٢٠١٠ یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان له هه‌رێمی كوردستان – عێراق.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، گردبونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر ده‌بێت و له نێوان كاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ بۆ ٤ی پاشنیوەڕۆ ده‌بێت له ڕۆژی هه‌ینی داهاتو ١١ی نیسانی ٢٠٢٥.