نامه‌یه‌كی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ سه‌دام حسێن له گه‌رمه‌ی شاڵاوه دڕندانه‌كانی ئه‌نفالدا
01:14 - 14/04/2025
"زه‌مه‌ن"
له‌گه‌رمه‌ی شاڵاوه دڕندانه‌كانی رژێمی به‌عس بۆ ئه‌نفالكردنی گه‌لی كوردستان، نه‌وشیروان مسته‌فا به‌توندی به نامه‌یه‌ك وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی سه‌دام حسێن ده‌داته‌وه.
له‌ساڵی 1988 رژێمی به‌عس به‌مه‌به‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه له كورد و داگیركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه ئازاد كرابوون، به‌سه‌ركردایه‌تی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، پلانی دانا بۆ ئه‌نفالكردنی گه‌لی كوردستان.
پلانه‌كه له‌و ساڵه‌دا به هه‌شت قۆناغ جێبه‌جێكرا و له هێرش و ئه‌نفالكردنی سه‌رگه‌ڵو به‌رگه‌ڵو ده‌ستیپێكرد و له ناوچه‌كانی گه‌رمیاندا گه‌یشته ترۆپكی دڕندایه‌تی و به قۆناغی هه‌شت به ئه‌نفالكردنی بادینان كۆتایی هات.
له‌م پرۆسه‌یه‌دا زیاتر له 180 هه‌زار كورد ئه‌نفال كران و به‌هه‌زاران گوند و شارۆچكه خاپوركران و له‌ناوبران.
له‌م ساته‌دا كه سه‌دام حسێن شاگه‌شكه به‌و سه‌ركه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه كه توانیبویان به‌شێك له ناوچه‌كانی كوردستان داگیربكه‌نه‌وه، به موكه‌ره‌م تاڵه‌بانیدا نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد كرد.
له‌و كاته‌دا مام جه‌لال، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌بێت و نه‌وشیروان مسته‌فا به‌نامه‌یه‌كی درێژ وه‌ڵامی سه‌دام حسێن ده‌داته‌وه.
به‌شێك له‌و نامه‌یه كه بڵاوبۆته‌وه تێیدا نه‌وشیروان مسته‌فا به‌توندی وه‌ڵامی سه‌دام حسێن ده‌داته‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی
"جەنگی خەلیج، ئێمە کاتی خۆی بە کاربەدەستانی عیراقمان وت، نە بە سۆپەرئەتندارد و نە بە قەرزی ئەمریکا و نە بە مەوادی کیمیایی بەلادا ئەکەوێ، بەڵکو عاملی بڕیاردادەری چارەنوسی ئەو شەڕە نەتەوەی کوردە، بەهەرلایەکی ناکۆکیەکەدا بەکوێ، ململانێ یەکە بە قازانجی ئەو تەواو ئەبێ، بەڵام ئەوان ئەوسا مەغرور بون. ئەوان لەم چەند مانگەدا توانییان هەندێ سەرکەوتنی عەسکەری بەسەر ئێمە و گەلەکەماندا بەدەس بهێنن، سەبارەت بە نابەرامبەری هێزی نێوان هەردولا، بەڵام هەرگیز ناتوانن گەلەکەمان دەستەمۆ بکەن و بەم کارانەی لەم دواییەدا کردویانە برینێکی قوڵیان کردوەتە ناخی دەرونی نەتەوەکەمان کە ساڕ‌ێژ بونەوەی بژاردنێکی گەورەی ئەوێ لەلایەن ئەوانەوە، ئەگەر بیکەن قازانجی ئێستە و پاشەڕۆژی خۆیانی تیایە و ئەگەر نەیکەن زەرەر لە خۆیان ئەدەن لە پێش ئێمەدا، چونکە ئێمە هیچمان نەماوە لەدەستی بدەین، ئەوان سامان و دەوڵەتیان هەیە ئەبێ بیپارێزن".
له‌م نامه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ر ئه‌و كات زۆر دڵنیا بوه كه له داهاتوشدا هیچ رژێمێكی عێراق ناتوانێت له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت ئه‌گه‌ر مافی كورد نه‌دات.
جگه له‌وه هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا بڕوای ته‌واوی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌رده‌كه‌وێت كه له ئه‌نجامدا به‌عس ده‌ڕوخێت و كورد ناوچه‌كانی ئازاد ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وه له ئه‌نجامدا رویدا كه هه‌ر له‌و بڕوایه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا له‌و په‌ڕی ئه‌و بێهیوایی و ئه‌و ئازاره‌ی به‌گه‌لی كورد گه‌یشتبوو سه‌ركردایه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی كرد و پلانی راپه‌ڕینی دانا، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد كه نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك ئه‌ندازیاری راپه‌ڕین بناسرێت.
ئه‌مه كورته‌یه‌كه له نامه درێژه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ سه‌دام حسێن كه به تایبه‌ت ده‌ست "زه‌مه‌ن" كه‌وتوه و وابڕیاره له داهاتوودا ته‌واوی نامه‌كه له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا بڵاوبكرێته‌وه: