بۆ رێككەوتن لەسەر پۆستەكان یەكێتی و پارتی لە كۆبونەوەدان
10:26 - 15/04/2025
زەمەن – هەرێمی كوردستان
لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام کۆبوونەوەی هەردوو شاندی
باڵای پارتی و یەکێتیی بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی
کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ، دەستی پێ کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە،
15-04-2025، لەكۆبونەوەی ئەم جارەی هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی، باس لە دابەشکردنی
پۆستەکانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
دڵشاد شەهاب، ئەندامی شاندی دانووستانکاری پارتی بە میدیای پارتی وتووە: “ئەمڕۆ لە مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام، پێشوازیی لە شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین و لە کۆبوونەوەکانی پێشوو لەسەر نەخشە ڕێگەیەکی تۆکمە پێک هاتووین بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش هەنگاوێکی زۆر گرنگە و دەتوانم بڵێم زۆر نزیکین لە ڕێککەوتن”.